ڕاستەوخۆ

بافڵ تاڵەبانی سەردانی عەلى باپیری کرد

reset font size increase font size

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی مامۆستا عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستانی کرد و پێکەوە دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراقیان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبوونی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکێتی بەڕێوەچوو،.

هەردوولا جەختیان لە گرنگیی یەکخستنی هەوڵەکان و دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکانی ئێستای گۆڕەپانی سیاسی.

تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی دیدارەکە، گفتوگۆکردن بوو لەسەر پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە پێناو بەرژەوەندییە گشتییەکاندا.

 May be an image of text

May be an image of one or more people and text

May be an image of one or more people and text

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.