دوای دانوستاندنێکی توند لە کۆمیسیۆنی دادی پەرلەماندا، پێشنیازەیاسایەک بە ناوی "بەهێزکردنی پشتیوانیی نیشتمانی و یەکێتیی کۆمەڵایەتی" پەسەند کرا؛ یاسایەک کە وەک "یاسای چوارچێوە" ناسراوە و ڕاستەوخۆ بۆ پرسی پەکەکە ئامادە کراوە.
سەرەڕای ئەوەی یاساکە خۆی لە خۆیدا چارەسەری کۆتایی بۆ پرسەکە پێشکەش ناکات، بەڵام دەرفەت دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی لایەنەکان ڕوو لە سیاسەت و خەباتی سیاسی بکەن، هەر بۆیەشە ئەوانەی بە تەواوی دژی دەوەستنەوە، زیاتر ئەو لایەنانەن کە لە بەردەوامبوونی جەنگدا بەرژەوەندییان هەەیە.
سێ ئاراستەی سەرەکی بەرامبەر یاساکە
دەسەڵات و دەوڵەت (پەسەندکردنی وەک خۆی): یاساکە لەلایەن هاوپەیمانیی ئاکپارتی و مەهەپەوە ئامادە کراوە. عەبدوڵڵا ئۆجەلان گرنگیی بەم هەنگاوە داوە، بەڵام پەسەندی نەکردووە کە وەک خۆی ببێتە یاسا.
بزووتنەوەی ئازادیی کورد و لایەنە دیموکراتەکان (بە گرنگزانی لەگەڵ ڕەخنە): ئەم هەنگاوە وەک "دەستپێکێکی نوێ" و کردنەوەی دەرگای خەباتی سیاسی و یاسایی دەبینن.
ڕەوتە نەتەوەپەرست و فاشیستەکان (ڕەتکردنەوەی تەواوەتی): ئەو دەوروبەرانەن که لە بەردەوامبوونی جەنگدا قازانج دەکەن و بە تەواوی دژی دەوەستنەوە.
ڕەهەندی مێژوویی؛ لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤ تا ئابی ٢٠٢٦
تێگەیشتنی ئەمڕۆ لەسەر ئەم پڕۆسەیە لە مێژوویەکی ٤٢ ساڵەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەو جەنگەی کە ئەمڕۆ لە ئابی ٢٠٢٦دا هەوڵ دەدرێت بە یاسا ڕێگریی لێ بکرێت، لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا بە هەنگاوی گەریلا لە دژی ڕژێمی ١٢ی ئەیلوول دەستی پێکردبوو.
ئەگەر ئەو بەربەرەکانێیە درێژخایەنە نەبووایە، ئەمڕۆ نە بوونی کورد و نە پرسی چارەسەریش لە ڕۆژەڤدا نەدەبوون.