سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كان و گۆڕانی شێوازی ژیانی هاوڵاتیان، به‌ڵام هێشتا له شاری سلێمانی چه‌ندین شوێن هه‌ن كه مێژووی دروستبوونیان بۆ ده‌یان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، یه‌كێك له‌و شوێنه دێرینانه گه‌رماوی موفتییه، كه مێژووی دروستبوونی بۆ 229 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه و هێشتا به‌كارده‌هێنرێت و خانمان ڕۆژانه سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی گله‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه حكومه‌ت هیچ هاوكارییه‌كی ناكات تاوه‌كو نۆژه‌نی بكاته‌وه.