کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، شەپۆلی بارانبارین لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
ئاماژەبەوەشکراوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و نمەبارانیش لە هەندێک ناوچە و بەتایبەت ناوچە سنوریی و شاخاوییەکان دەبارێت.
لەبارەی کەشی سبەینێشەوە باسلەوەکراوە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و پێشبینی دەکرێت لەپاشنیوەڕۆوە تاوەبارانی کورتخایەن سەرجەم ناوچەکان بگرێتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەرزترین پلەکانی گەرما لەناوچە جیاوازەکانی هەرێم لەنێوان 10 بۆ 20 پلەدا دەبن و ئەگەری هەیە خۆڵبارینێکی کەم هەندێک ناوچە بگرێتەوە.