ڕاستەوخۆ

کەجەکە 4ـی نیسان وەک ڕۆژبوونی گەلی کورد و سەرەتایەکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی دەناسێنێت

reset font size increase font size

 هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە ڕایگەیاند، "لە کاتێکدا گەلی کورد و ئازادیخوازان خۆیان بۆ یادی لەدایکبوونی ڕێبەرەکەیان ئامادە دەکەن، جەخت لەسەر ئەو بەها مرۆیی و دونیابینییە نوێیانە دەکرێتەوە کە بوونەتە هێمایەکی جیهانیی بۆ ژیانی هاوبەشی گەلان و ڕزگاریی ژنان لە ژێردەستەیی.

کەجەکە، بە بۆنەی 77ـەمین ساڵڕۆژی لەدایکبوونی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، ئەم ڕۆژە لای گەلی کورد وەک "ڕۆژبوونی خۆیان" دەبینرێت. هەروەها دەڵێت: "ئێمە ئەم ڕۆژبوونه‌ پڕ مانايه‌ لە ڕێبەرەکەمان، لە گەلەکەمان، لە ژنان و گەلان و مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئۆجالان لە سەختترین مەرجەکانی زیندانی ئیمراڵیدا، سەرمەشقی دیموکراسی و ژینگەیی و ئازادیخوازیی ژنانی خوڵقاندووە. لە بارەی کاریگەریی ئەم فیکرە لەسەر کۆمەڵگە، کەجەکە ئاماژە بەوە دەکات: "ڕێبەر ئاپۆ پیاوسالاری ڕەتکردەوە و ئازادیی ژنی وەک پێوەری بنەڕەتیی ژیان دەبینێت".

هەروەها سەرنج دەخاتە سەر، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە لایەن ئۆجالانەوە خراوەتە ڕوو و دەڵێت، "ئەمە مۆدێلێکی چارەسەری جێگرەوە و نوێیە کە پێشکەشی مرۆڤایەتی کراوە بۆ ڕزگاربوون لە جەنگی سێیەمی جیهانی". لە کۆتاییدا، کەجەکە داوا لە هەمووان دەکات کە بە چاندنی دار، کە داواکاریی خودی ئۆجالانە، ئەم یادە بە جۆش و خرۆشەوە بەڕێوە ببەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.