هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی نزار ئامێدی کردو دەڵێت: لەو بڕوایەداین نزار ئامێدی هەوڵی پەرەپێدانی دیموکراتیکبوون دەدات و دەتوانێت چاوەڕوانییەکانی گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە بەدیبهێنێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، بەهیواین سەرۆککۆماری عێراق نزار ئامێدی ببێتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلی کورد و ناوچەکە و دەڵێت، کوردستان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق لە دۆخێکی وەها چارەنوسسازدا خاوەن گرنگییەکی زۆرە.
دەشڵێت، گەلی کورد لە ئەنجامی پرۆسەیەکی درێژخایەن و قوربانیدانی مەزن لەڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسیەوە، گەشەسەندنی گەورەی بەدەستهێنا و بوو بە دینامیکیترین هێزی دیموکراتیک و سیاسیترین و ڕێکخراوترین گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
گوتیشی، چارەسەری سیاسی و دیموکراتیکی پرسی کورد، دەچێتە خزمەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکەو دیموکراتیکبوون تاکە ڕێگە چارەیەو لە هەمان کاتیشدا چاوەڕوانیی سەرەکیی گەلانی ناوچەکەیە.