ڕاستەوخۆ

کۆبوونەوەی دەم پارتی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان؛ هەموارکردنی یاسایی و پڕۆسەی ئاشتی خرایەڕوو

reset font size increase font size

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە چوارچێوەی "پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی کورد و ئۆپۆزسیۆن کۆبووەوە و تێیدا چەند پرسێکی گرنگی پەیوەست بە پێشنیازی "یاسای چوارچێوە"، دۆخی ئیمراڵی و دەستووری نوێی تورکیایان خستەڕوو.

لە کۆبوونەوەکەدا، عایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند کە ڕێککەوتنێک کراوە بۆ هێنانە پێشەوەی پێشنیازی "یاسای چوارچێوە" لەم مانگەدا (تەممووز) بۆ پەرلەمان. دۆغان ئاشکرای کرد کە ئەوان پێشنیازی یاسایەکی گشتگیریان کردووە و چاوەڕوانن هەفتەی داهاتوو دیدارێک لە ئیمراڵی ئەنجام بدرێت تاوەکو ڕا و بۆچوونەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر ئەو یاسایە وەربگرن.

هاوکت جەختی لەوەش کردەوە کە نزیکایەتیی وەک "پەشیمانی" و "داوای لێبوردنکردن" بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نین.

لەلایەکی دیکەوە، تەیب تەمەل، جێگری هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێکدادانەکان، میکانیزمێکی سێقۆڵی لە نێوان دەوڵەت، تەڤگەر و بەڕێوبەرایەتیی هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە.

 هەروەها ساروخان ئۆلوچ، پەرلەمانتاری پارتەکە، باسی لە گرنگیی ڕۆڵی ئۆجالان کرد بۆ ڕێکخستنی پێگەی یاسایی و مەرجەکانی پەیوەندیکردنی لەناو یاساکەدا؛

سەبارەت بە دەستووری نوێی تورکیاش ڕایگەیاند کە گۆڕینی ٤ مادەی یەکەمی دەستوور لە کارنامەی ئەواندا نییە، بەڵام جیا لەوە ئامادەی گفتوگۆن لەسەر هەر بابەتێکی دیکە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان