کەناڵی (DW)ی ئەڵمانی بڵاویكرده‌وه، حکومەتی ئەڵمانیا وەڵامی لێکۆڵینەوەی پەرلەمانی ئەڵمانیای سەبارەت بە پەنابەرانی سوریای داوەتەوە و پشتڕاستی کردەوە زۆرێک لە داواکارییەکانی پەنابەرانی سوریای ڕەتکردووەتەوە.
بە گوێرەی بەڵگەنامەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، 5.3%ی ئەو پەنابەرانەی سوریا کە داواكارییان پێشکەشی فەرمانگەی فیدراڵی بۆ کۆچ و کۆچبەران کردووه، وەرگیراون و حکومەت مافی پەنابەرییان پێدەدات و دەیانپارێزێت و نایانگەڕێنێتەوە.
نوسینگە کە لە ساڵی 2024 بڕیاریدابوو مافی پەنابەری بە هەموو پەنابەرە سوورییەکان بدات، به‌ڵام ئێستا و دوای گۆڕینی رژێمی پێشووی سوریا، حکومەتی ئەڵمانیا شێوازی خۆی بۆ داوای مافی پەنابەری هاوڵاتیانی سوری گۆڕیووە.
لە سەرەتای مانگی نیسانی ئه‌مساڵ کەناڵی DW لێدوانی فرێدریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندبوو، پێویستە لە ماوەی سێ ساڵدا 80%ی پەنابەرانی سوریا بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.
له ماوه‌ی ڕابردوشدا ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی كاتیی سوریا سه‌ردانی ئه‌ڵمانیای كرد و له‌گه‌ڵ فرێدریک مێرتز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا كۆبوه‌وه، دواتر له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا هه‌ردولایان جه‌ختیان له گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی سوری كرده‌وه كه چه‌ندین ساڵه به هۆی ناسه‌قامگیری وڵاته‌كه‌یانه‌وه له ئه‌ڵمانیان.