بڕیاره له دوو ڕۆژی داهاتوودا ده‌نگ له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێی عێراق بدرێت، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانیش ڕێگه به په‌رله‌مانتاران نادات گه‌شتی مه‌راسیمی حه‌ج بکەن لەم هەفتەیەدا.
حه‌سه‌ن خه‌فاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه یان دووشه‌ممه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌درێت به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی.
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، بڕیاریداوه تاوەکو ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ، ڕێگه به هیچ په‌رله‌مانتارێك نه‌دات گه‌شت بكه‌ن بۆ به جێگه‌یاندنی مه‌راسیمی حه‌ج.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت، 183 په‌رله‌مانتار به نیازی گه‌شتكردنی به جێگه‌یاندنی مه‌راسیمی حه‌جن له سعودیه، هه‌ر بۆیه ئاماده‌نه‌بوونی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه پرسی ده‌نگدان له‌سه‌ر حكومه‌تی نوێ په‌كده‌خات.
عه‌لی زه‌یدی، ڕاسپێردراو لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانەوە بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ڕۆژی پێنجشه‌ممه 7ـی ئایاری 2026، كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕاده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد بە مەبەستی دانگدان لەسەری.