بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت ڕێگری لە سەرپێچییەکی بەکۆمەڵی ژینگەیی لە ناوچەی هوانە کرد و لەسەر فەرمانی دادوەر سێ کەسی دەستگیر کرد، و کۆمپانیا سەرپێچیکارەکەش بەهۆی هەڵکەندنی درەخت و تێکدانی ژینگە ڕەوانەی دادگا کرا.
لە لایەکی ترەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی پۆلیسی دارستانی سلێمانی، بنکەی پۆلیسی دارستانی بەکرەجۆ توانیویەتی دەستبگرێت بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندنی ناڕەواس.
لەو چوارچێوەیەشدا هاووڵاتییەک بە تۆمەتی بیرهەڵکەندنی بێمۆڵەت لەناو بینایەکدا دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.