ڕاستەوخۆ

پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی: دادگای تەمیز چاوپۆشی لە داوای گواستنەوەی دۆسیەکە کرد

reset font size increase font size

دادگای تەمیز بڕیار لەسەر دۆسیەی لاهور شێخ جەنگی دەدات و چاوپۆشی لە داواکارییەکی تیمی پارێزەران دەکات

سلێمانی (ڕووداو) - تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، دادگای تەمیز بۆ ڕێگریکردن لە پەککەوتنی کارەکانی دادگا و دەسەڵاتی دادوەری، بڕیاری داوە چاوپۆشی لە داوای گواستنەوەی دۆسیەکە بکات.

دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: "پێشتر لە ڕێگەی نووسراوێکەوە داوامان کردبوو دۆسیەی بەڕێز لاهور شێخ جەنگی بگوێزرێتەوە، بەڵام دادگای تەمیز بڕیاری داوە چاوپۆشی لەو داواکارییە بکات".

ئەو ئەندامەی تیمی پارێزەران ڕوونیشیکردەوە کە بڕیارەکەی دادگای تەمیز لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیدا بووە. ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە نەناردنی دۆسیەکە لەلایەن دادگای سلێمانییەوە، هاوکات لەگەڵ داواکاریی مۆڵەت و خانەنشینبوونی چەند دادوەرێکی دادگای تەمیز، مەترسیی دروستکردبوو و ببووە هۆی ئیفلیجبوون و پەککەوتنی یاسایی لە سەرجەم دادگاکاندا لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین.

دانا تەقیەدین جەختیشی کردەوە کە دادگای تەمیز بە مەبەستی دۆزینەوەی دەرچەیەک بۆ ئاڵۆزییەکان و بەگەڕخستنەوەی دەسەڵاتی دادوەری، ئەم بڕیارەی داوە و چاوپۆشی لە هەواڵەکردنی دۆسیەکەیان کردووە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.