تیمی پارێزهرانی عهبدوڵا ئۆجالان، داواکارییەکی چوار خاڵییان پێشکەش به یهكێتی ئەوروپا کردووە بۆ ئهوهی تورکیا ناچار بکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری مافی هیوا.
تیمی پارێزهرانی عهبدوڵا ئۆجالان، داوایان له یهكێتی ئهوروپا كردووه، گوشار بخهنه سهر توركیا بۆ ئهوهی بڕیاری "مافی هیوا" جێهجێ بكات و ئۆجالان ئازاد بكرێت.
پارێزەران لە داواکارییەکەدا جەختیان لەوە کردووەتهوه، سەرەڕای تێپەڕبوونی زیاتر لە 12 ساڵ بەسەر بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا، حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ گۆڕینی یاساکانی پەیوەست بە سزای زیندانی هەتاهەتایی هەڵنەگرتووه.
پارێزەران داوا دەکەن، کۆمیتەی وەزیرانی ئهوروپا لە کۆبوونەوەی داهاتووی خۆیدا، بڕیارێکی هۆشداریی نوێ دژی تورکیا دەربکات و پڕۆسەی لێپێچینەوە لە پێشێلکارییەکان دژی ئەو وڵاتە دەستپێبکات.
ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت، کۆمیتەی "وەزیرانی ئەوروپا" لە کۆبوونەوەی مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو، پرسی "مافی هیوا"ی خستە بەر باس و تا مانگی شەشی 2026 مۆڵەتی دایە ئەنقەرە بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە یاسایییەکان.