ڕاستەوخۆ

وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران هێرشی دەکرێتە سەر و بە سیخور ناوی دەبەن

reset font size increase font size

سەعید حەدادیان و حەمید ڕەسایی کە دوو کەسایەتی دیاری ئێرانن، بە توندی هێرش دەکەنە سەر محەمەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران و بە "سیخوڕ و خۆفرۆش" وەسفی دەکەن.

دوای بڵاوبوونەوەی گوتارێکی زەریف لە پێگەی گۆڤاری فۆرین ئەفێرزی ئەمەریکی، شەپۆلێکی توندی هێرش و هەڕەشە لەلایەن کەسایەتییە ئایینی و سیاسییەکانی نزیک لە سوپای پاسداران دژی ناوبراو دەستی پێکردووە.

حەمید ڕەسایی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران، لە کاردانەوەیدا سەبارەت بە لێدوانەکانی حەسەن ڕوحانی، سەرۆککۆماری پێشووتری ئێران و محەمەد جەواد زەریف سەبارەت بە پێویستیی کۆتاییهێنان بە شەڕ، داوای لە دەزگای داد کردووە کە بە پێدانی مۆڵەتی تەقەکردن، سەرۆککۆماری پێشوو و وەزیری پێشووی دەرەوە دەستگیر بکەن.

لەلایەکی دیکەوە، سەعید حەدادیان، مداحی ناسراوی بەیتى عەلی خامنەیی، ڕێبەری کوژراوی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لەبەردەم لایەنگرانی دەسەڵات، زەریفی بە "سیخوڕ" و "خۆفرۆش" ناوبرد.

حەدادیان سێ ڕۆژ مۆڵەتی داوەتە زەریف کە بڵێت "غەڵەتم کردووە"، ئەگەرنا لە ڕۆژی چوارەمدا لەگەڵ کاروانێک لە خەڵک دەچنە سەر ماڵەکەی.

ئەم توندوتیژییە لە گوتارەکاندا، دوای ئەوە دێت کە بەرپرسانی پێشووی حکومەت جەختیان لەسەر ڕێگەی دیپلۆماسی بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێ سەربازییەکان کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.