کۆمەڵەی مافی مرۆڤ، لە نوێترین ڕاپۆرتیدا، وردەکاریی ئەو پێشێلکاریانەی خستەڕوو، کە لە کاتی خۆپیشاندانەکانی پشتیوانیکردن لە ڕۆژئاڤای کوردستان ڕوویانداوە، کە تێیدا سەدان کەس دەستبەسەر و دەیان کەسی دیکەش زیندانی کراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە زیاتر لە 22 شاری باکوری کوردستان و تورکیا، هێزەکانی پۆلیس هێرشیان کردووەتە سەر 70 گردبوونەوەی ئاشتییانە و تێیدا 930 کەس دەستبەسەر کراون123 کەسیش، کە ژمارەیەک منداڵییان تیدایە دەستگیرکراون و تا ئێستاش لەلای پۆلیس ڕاگیراون.
لە ڕاپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا هاتووە، لە شاری مێرسین پەنابەرێک بەهۆی تەقەی هەڕەمەکییەوە گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون، کە چواریان ڕۆژنامەنوسن.
ڕاپۆرتەکەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ئاماژەی بەوە کردووە، هەشت ڕۆژنامەنوس دەستبەسەر کراون و پەیامنێرێکی ئاژانسی وڵاتیش زیندانی کراوە، لەلایەکی دیکەشەوە بەربەست خراوەتە بەردەم پلاتفۆرمە میدیاییەکانی میزۆپۆتامیا، وڵات و یەنی یاشام.