خێزانێکی شەش کەسی لە قەزای سۆران بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و تەندروستییان ناجێگیرە.
نەخۆشخانەی ئاشتی لە قەزای سۆران لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە 24 کاتژمێری ڕابردوو شەش ئەندامی خێزانێک بەهۆی خواردنی (کوارگ) قارچکی ژەهراوییەوە گەیەندراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە و تەندروستیان ناجێگیرە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە سنوری سۆران و باڵەکایەتی چەندین جۆری قارچک هەن کە بەشێکیان ژەهراوین و خواردنیان دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی تووند و هەندێکجاریش گیانلەدەستدان.
نەخۆشخانەکە لە ڕاگەیەنراوەکەدا داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت، لەکاتی بونی هەر نیشانەیەک لە سک ئێشە، سکچوون، ڕشانەوە، ئارەق کردن، ئاو هاتن لە چاو و دەم، سەرئێشە و گەشکە سەردانی نەخۆشخانەکان بکەن.