ڕاستەوخۆ

وەزیری داراییی هەرێم: لە ساڵی2014ـەوە بەغدا زیاتر لە نیوەی پشکە و بودجەی هەرێمی کوردستانی ڕاگرتووە

reset font size increase font size

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند که سەرەڕای ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەدا بە ١٢.٦٧٪ دیاری کراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە هەرێم نەیتوانیوە تەنانەت ٧٪ـی بودجەی ساڵانەی عێراقیش وەربگرێت.

کەمترین ڕێژەی وەرگرتنی بودجە لە ساڵانی ڕابردوودا

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوە دا که لە ساڵی ٢٠١٤ـەوە هەرێمی کوردستان تەنیا دەوروبەری ٢٪ لەو ١٢.٦٧٪ـیەی بۆی تەرخان کرابووە وەردەگرێت.

ساڵی ٢٠٢٤ باشترین ساڵ بووە کە تێیدا پشکی هەرێم گەیشتووەتە ٦٪، و جەختی کردەوە که لە هیچ ساڵێکدا ڕێژەکە نەگەیشتووەتە ٧٪.

ناکۆکی لەسەر ڕێژەی دانیشتوان و بودجەی ٢٠٢٧

لەلایەکی ترەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە که ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم بە ١٤.١٤٪ وەک بنەما بۆ دیاریکردنی پشکی لە بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢٧ بەکار بهێنرێت، و بەغدای بەوە تۆمەتبار کرد کە ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی لە سەرژمێریدا بە شێوازێکی نادادپەروەرانە و لە ڕێگەی ژمێرکاریی ناکۆکەوە دابەزاندووە.

حکومەتی هەرێم دەڵێت حکومەتی فیدراڵ چەندین ڕێککەوتنی پێشێل کردووە، لەوانە:

لادانی تیمە هاوبەشەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان و دەستکاریکردنی ئامارەکان.

کەمکردنەوەی نایاسایی پشکی هەرێم بە ناوی جیاکردنەوەی ئاوارە و پەنابەران.

دەرکردنی ناوچە جێناکۆکەکانی پارێزگاکانی دهۆک، سلێمانی و مووسڵ، هەروەها نزیکەی ٥٠٠ هەزار ئاوارە لە پشکی هەرێم لە سەرژمێریدا.

وەزیری دارایی ئەوەشی خستە ڕوو که سەرجەم نادادپەروەرییەکانی دژی خانەنشینان، پلەبەرزکردنەوەی ڕاگرتووی فەرمانبەران، جیاکاری لە دامەزراندن و یەکسانکردنی مووچە لە پڕۆژەیاسای بودجەدا ڕەچاو کراون.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.