ڕاستەوخۆ

وەزیری دادی تورکیا: هیچ دواکەوتنێک لە پڕۆسەی ئاشتیدا نییە و بڕیارە کۆتایی پێبێت

reset font size increase font size

وەزیری دادی تورکیا رایگەیاند، پڕۆسەی ئاشتی بووەتە سیاسەتێکی ستراتیژی بۆ وڵاتەکەیان و هیچ دواکەوتنێکیش لە پڕۆسەکەدا نییە. هاوکات بەرپرسێکی باڵای ئاکەپە دەڵێت، "لە کۆتایی پڕۆسەکە نزیکبووینەتەوە."

ئاکن گورلەک، وەزیری دادی تورکیا، لە لێدوانێکدا لە پێشانگەی کتێبی ئەستەنبوڵ سەبارەت بە دوایین پەرەسەندنەکانی پڕۆسەی ئاشتی رایگەیاند: "وەک تورکیا سوورین لەسەر چارەسەرکردن و پاککردنەوەی پرسێکی 50 ساڵە. پڕۆسەی ئاشتی ئێستا بووەتە سیاسەتێکی ستراتیژی بۆ تورکیا و پێداگرین لەسەر بەردەوامییەکەی."

وەزیری داد جەختیشی لەوە کردەوە کە سەرەڕای پڕۆسەکە، ئۆپەراسیۆنەکانیان دژی ئەو گرووپ و لایەنانەی کە بە گەندەڵی زیان بە ئابووریی تورکیا دەگەیەنن، بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت.

لە لایەکی دیکەوە، حسێن یایمان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتیی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)، پێشوازی لە رەوتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە کرد و رایگەیاند: "پڕۆسەی ئاشتی تا ئێستا بەرەوپێشچوونی زۆر گرنگی بەخۆیەوە بینیوە، بە خێراییەکی باش بەڕێوەدەچێت و ئێستا لە کۆتاییەکەی نزیکبووینەتەوە."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.