وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند کە بڕێکی زۆر لە سیمکارتی تۆمارنەکراو لە پارێزگاکانی تری عێراقەوە بە قاچاخ هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، و دەنگۆی ناردنی سیمکارت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ شارەکانی تری عێراق دوورە لە ڕاستییەوە.
وەزارەتەکە هۆشداریی توند دەداتە سەرجەم دووکان و فرۆشیارانی مۆبایل و جەخت دەکاتەوە کە بەپێی ڕێنمایی ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٢١، هەر کەس یان دووکانێک سیمکارتی تۆمارنەکراو بفرۆشێت، سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییانیش دەکات بە هیچ شۆرێک سیمکارتی خۆیان بە بێ گواستنەوەی فەرمیی خاوەندارێتی نەفرۆشنە کەسانی تر، و دەبێت سیمکارت تەنیا لە ڕێگەی بریکارە فەرمییەکانەوە و پاش تۆمارکردنی یاسایی بفرۆشرێت.