ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی عێراق تیمی سەربەخۆی نیشتمانی بۆ بەدیجیتاڵکردن و ئۆتۆماتیکردنی دارایی گشتی پێکدەهێنێت

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی هەنگاوەکانی چڕکردووەتەوە بۆ پێکهێنانی تیمێکی نیشتمانیی تایبەتمەند، بە مەبەستی ڕێبەرایەتیکردنی پڕۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیکردنی سێکتەری دارایی گشتی.

ئەم هەنگاوەی وەزارەت لەگەڵ هێڵە گشتییەکانی بەرنامەی حکومەت بۆ چاکسازیی دارایی و کارگێڕی دەگونجێت، و ئامانج لێی دروستکردنی سیستەمێکی دیجیتاڵیی یەکگرتوو و سەردەمیانەیە کە پشت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان ببەستێت.

هەروەها، بەدیجیتاڵکردنی دارایی گشتی هاوکار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی شەفافییەت، ڕێگریکردن لە ڕۆتین و باشترکردنی کارایی بەڕێوەبردنی دارایی گشتی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.