وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵی خوێندن، پێنج نمره‌ی بڕیار ده‌داته خوێندكارانی 12ـی ئاماده‌یی.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له نوسراوێكیدا كه واژۆی ئالان حه‌مه‌سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌ردەی له سه‌ره، ئاماژه‌ی بەوەکردووە، بڕیاره‌كه له سه‌ر پێشنیازی لیژنه‌ی باڵای تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان دراوه.
له نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی پۆلی 12ـی ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه (ئاسایی و ده‌ره‌كی) به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتنه له مافی به‌شداربوون له تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2026.
ئه‌و بڕیاره له كاتێكدایه، به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕۆژێك ده‌وامی ناو پۆل ڕاگیرا، خویندكارانیش چه‌ند جارێك داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌شه وانه‌كانیان كرد، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داواكه‌ی ڕه‌تكردنه‌وه.
