عه‌لی زه‌یدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ڕاده‌ستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد.
ڕۆژی 27ـی نیسان، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی عه‌لی زه‌یدی وه‌ك كاندیدی چاره‌سه‌ر دیارییكرد بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، هه‌رهه‌مان ڕۆژ نزار ئامێدی سه‌رۆككۆماری عێراق عه‌لی زه‌یدی ڕاسپارد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ.
بڕیاره له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كارنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی له په‌رله‌مان ده‌نگی له سه‌ر بدرێت و به‌م زووانه حكومه‌تی نوێ ڕابگه‌یه‌نرێت.