ڕاستەوخۆ

ئیمارات بۆ سکاڵای یاسایی دژی ئێران لیژنەیەکی نیشتمانی پێکدەهێنێت

حکومەتی ئیمارات هەنگاوە یاساییەکانی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان لە سەر هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران دەست پێ کرد و ئامانجیەتی لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی داوای قەرەبوو بکاتەوە.

reset font size increase font size

ئاژانسی فەرمیی هەواڵی ئیمارات (وام) ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، "حکومەتی ئیمارات لیژنەیەکی نیشتمانیی نوێی پێکهێناوە، ئەرکی سەرەکیی لیژنەکە بریتییە لە کۆکردنەوەی بەڵگەی هەموو هێرشە سەربازییەکانی پەیوەست بە دەستدرێژییەکانی ئێران".

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی وام، ئەنجامی کاری ئەم لیژنەیە لە چوارچێوەی دۆسیەیەکی گشتگیردا کۆدەکرێنەوە، تاوەکو ببێتە بنەمایەک بۆ پشتگیریکردنی هەوڵە یاساییەکانی ئیمارات لە سەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت، لە ماوەی جەنگی ئەم دواییەی ئەمریکا-ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، ئیمارات ڕووبەڕووی زیاتر لە دوو هەزار و 800 هێرشی درۆنی و موشەکی لە لایەن ئێران بووەتەوە.

ئەو هێرشانە کە ناوچە هەستیارەکانی وەک کۆمەڵگەی لوکسی پاڵم لە دوبەی، فڕۆکەخانەکان و دامەزراوەکانی وزەی گرتووەتەوە، بوونەتە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ئەبو زەبی.

پێشتر ئیمارات بە فەرمیی داوای قەرەبووی لە ئێران کردبوو، ئێستاش لە ڕێگەی ئەم لیژنەیەوە دەیەوێت بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ سەلماندنی زیانەکان و وەرگرتنەوەی مافە یاساییەکانی کۆبکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.