وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا رایگەیاند، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی سوپای سوریا و هه‌سه‌ده له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌ستیپێكردووه و رێککەوتنەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سوپای عه‌ره‌بیی سوریا ئاشكرایكرد: دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانی فه‌رمانده‌كانی سوپا له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چن و چه‌ند ده‌ورییه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوولاش له رۆژی هه‌ینی ٦ی شوبات له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای حه‌سه‌كه ده‌ستیپێكردووه و رێكکه‌وتنی ئه‌منیی هه‌ردوولا به باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی سوریا دەشڵێت: لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا هێزه سه‌ربازییه‌كان و چه‌كه قورسه‌كان ببرێنه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان و له ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كان جێگیر بكرێن و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان بكرێنه‌وه.