میدیاكانی ئێران ناوه‌رۆكی ئه‌و 10 خاڵه‌یان بڵاوكرده‌وه، كه تاران ده‌ڵێت، ئه‌مریكایان ناچاركردووه پێیان ڕازیبێت.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ڕایگه‌یاند، كه ئه‌مریكا ناچاربووه پلانێكی 10 خاڵی ئه‌و وڵاته په‌سه‌ند بكات، میدیاكانی ئێران ناوه‌رۆكی ئه‌و ده خاڵه‌یان بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسی هەواڵی فارس، لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی ئێران وردەکاری پلانە دە خاڵییەکەی بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و 10 خاڵه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئێران مه‌رجی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر گه‌رووی هورمز و به‌رده‌وامبوونی وڵاته‌كه‌ش له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌سه‌ر ئه‌مریكادا سه‌پاندووه.
هه‌ر به گوێره‌ی ئه‌و ده خاڵه، سزاكانی سه‌ر ئێران لاده‌برێن و قه‌ره‌بووی دارایی ئه‌و زیانانه‌ش ده‌كرێته‌وه، كه به‌هۆی جه‌نگه‌وه به‌ریكه‌وتووه.
ده‌قی ئه‌و 10خاڵه‌ی میدیاكانی ئێران بڵاویانكردووه‌ته‌وه:
1- وەستاندنی سەرجەم هێرش و دەستدرێژییەکان بۆ سەر ئێران و گروپەکانی هاوپەیمانی.
2- کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و قەدەغەکردنی ئەنجامدانی هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر بنکەکانی وڵاتەکە.
3- سنوردارکردنی هاتوچۆی ڕۆژانەی کەشتییەکانی گەرووی هورمز بۆ ماوەی دوو هەفتە، بە مەرجێک لەژێر چاودێریی ئێران‌دا بێت.
4- لابردنی سەرجەم سزاكانی سه‌ر ئێران.
5- قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی سەرجەم زیانە مادییەکانی ئێران بە دامەزراندنی سندوقی وەبەرهێنان و دارایی نێودەوڵەتی.
6- پابەندبوونی ئێران بە بەرهەمنەهێنانی چەکی ئەتۆمی.
7- قبوڵکردنی مافی پیتاندنی یۆرانیۆم و دانوستاندن لەسەر ئاستی پیتاندن.
8- ڕێککەوتنی ئێران بۆ دانوستان لەسەر ئاشتی دوولایەنە و فرەلایەنە، بەگوێرەی بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
9- وەستاندنی سەرجەم هێرشەکانی سەر گروپەکانی مقاوهمە لە "لوبنان، عێراق و یەمەن".
10- هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دژی ئێران و پەسەندکردنی سەرجەم بەڵێنەکانی ناو بڕیارنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان.