ڕاستەوخۆ

هێرشە موشەکی و درۆنییەکان بۆ سەر کوەیت و ئیمارات بەردەوامن

reset font size increase font size

سەرەڕایی ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران، هەریەکە لە کوەیت و ئیمارات دەڵێن، تاوەکو ئێستاش هێرشە موشەکی و درۆنییەکانی ئێران بەردەوامن بۆ سەر وڵاتەکانیان.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ 8ـی نیسانی 2026، وەزارەتی بەرگریی ئیمارات ڕایگەیاند، سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان، بەرپەرچی کۆمەڵێک هێرشی موشەکی و درۆنیی داوەتەوە، کە سەرچاوەکەیان خاکی ئێرانە.

هاوکات سوپای کوەیتیش لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە کاتژمێر 8ـی بەیانییەوە، ڕووبەڕووی شەپۆلێکی چڕی هێرشە درۆنییەکانی ئێران بوونەتەوە و بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکە بەشێکیانی خستووەتە خوارەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی هێزە چەکدارەکانی کوەیت، تەنیا ئەمڕۆ توانیوویانە 28 درۆن لە ناو خاکی وڵاتەکەیان تێک بشکێنن.

ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەیەک لەو درۆنانە دامەزراوە هەستیارەکانی نەوت و وێستگەکانی کارەبایان لە باشوری ئەو وڵاتە پێکاوە و زیانی مادی زۆریان بە ژێرخانە نەوتییەکان، وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و دامەزراوەکانی شیرینکردنی ئاوی دەریا گەیاندووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.