ڕاستەوخۆ

هاوشێوەی ساڵانی پێشوو لە بەغداد بەربەستی کۆنکرێتی و بازگە دادەنرێتەوە

reset font size increase font size

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بەربەستی کۆنکرێتی و بازگەی هێزە ئەمنییەکان لە بەغداد دادەنرێتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان لە زۆربەی شەقامەکاندا.

ئەمڕۆ 23ـی ئازاری 2026، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردووە لە بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری بەغداد هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، بەربەستی کۆنکرێتی و بازگەی هێزە ئەمنییەکان دابنرێتەوە.

ئەم بڕیارەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و توندکردنی رێکارە ئەمنییەکان دوای ئەوە دێت، مەترسیی جدی لەسەر بنکە و بارەگا سەربازییەکانی هاوپەیمانان و ناوەندە دیپلۆماسییەکان دروستبووە، بۆیە بە فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق هێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەو شوێنانە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.