ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت 90 دۆلاری تێپەڕاند؛ کاریگەریی لەسەر گرانبوونی خۆراک و هاتوچۆ دروستکرد

reset font size increase font size

دوای کاڵبوونەوەی هیوای گەیشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و ئەمریکا، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ هەر بەرمیلێک سەرووی ٩٠ دۆلاری تۆمار کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بازارەکانی نەوت، لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا نرخی نەوتی خاو نزیکەی 10% بەرزبووەتەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەشێکی گرنگی نەوتی جیهان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە دەگوازرێتەوە و هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئێران هێشتا دوورن لەوەی لەسەر داهاتووی ئەم گەرووە ستراتیژییە بگەنە ڕێککەوتن.

شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەڵئاوسانی جیهانی و بەو هۆیەوەش تێچووی دابینکردنی خۆراک و هاتوچۆی هاووڵاتییان لە سەرانسەری جیهاندا ڕووی لە گرانبوون کردووە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.