ڕاستەوخۆ

ناردنی پارە دۆلاری زیاتر بۆ عێراق؛ به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار به‌رزبووەتەوە

reset font size increase font size

بەهۆی گەیشتنی پاره‌ دۆلاری زیاتر له‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ عێراق و لێکتێگەیشتنە نوێیەکانی نێوان بەغدا و واشنتن، به‌های دیناری عێراقی بەرانبەر بە دۆلار ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و ئێستا 100 دۆلار بە خوار 156 هەزار دینار مامەڵەی پێەوە دەکرێت.

حەیدەر عەبودی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە میانی سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ نیویۆرک و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمریکا، لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوولا دروست بووە بۆ ناردنی باره‌ دۆلاری زیاتر له‌ گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه‌ بۆ عێراق.

گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە هاتنی دۆلاری کاش و دراوی بیانی بۆ بازاڕەکانی عێراق بەردەوام دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتووشدا باره‌ دۆلاری زیاتری کاش دەگاتە وڵات، ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر زیاتر بەرزبوونەوەی به‌های دینار لە ڕۆژانی داهاتوودا.

بە گوتەی چاودێران، ئەم لێکتێگەیشتنە نێودەوڵەتییە هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕێکارانەی حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی بۆ توندکردنی سیستمی چاودێریی دابەشکردنی دۆلار، ڕێکخستنی بەکارهێنانی دراوی بیانی و ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە گرتوونیەتە بەر.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.