ڕەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژ بە ڕۆژ نرخی بەرهەمەکانی سەوزە و میوە زیاتر دادەبەزێن.
سەرۆکی ئەنجومەنی عەلوەی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات، بە نموونە پێشتر نرخی کیلۆیەک تەماتە دوو هەزار 500 دینار بوو، لە ئێستادا لە نێوان 700 بۆ 750 دینارە.
هەروەها سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی ئاشکرای دەکات، نرخی سەوزە و میوە بە گشتی لە عەلوە دابەزیوە و تەماتە کیلۆی بە نزیکەی 750 دینارە لە ئێستادا.
ئەوەشی گوتووە، لە هەرێمی کوردستان خەیار پێگەیشتووە و هاوردەکردنی قەدەغە کراوە، نرخەکەشی دابەزیوە و کیلۆی لە ئێستادا بە نزیکەی 400 دینارە.