ڕاستەوخۆ

فراکسیۆنی پارتی: بایکۆتی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکەین

reset font size increase font size

پارتی بەشداریی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ناکات و دەڵێت، هەڵوێستەکەی تەنها سیاسیی نییە و لە دوربینیی پارتییە دێت. ڕاشیگەیاند، پارتی پۆستی بەلاوە گرنگ نییە.

فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی پارێزگاکە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەشداریی کۆبوونەوەکە ناکەن و بایکۆتی دەکەن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیارەکە تەنها بڕیارێکی سیاسیی نییە و درێژکراوەی بایکۆتی کۆبوونەوەکەی هۆتێل ڕەشیده.

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، "بڕیاردان لەسەر چارەنووسی کەرکووک لە ژوورە تاریکەکان و بەبێ گەڕانەوە بۆ ئیرادەی ڕاستەقینەی نوێنەرانی شارەکە، زیان بە پێکەوەژیان و دەستکەوتە نەتەوەییەکان دەگەیەنێت."

لە بەشێکی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ئێمە ئامادەنین ببینە بەشێک لەو پرۆسە کە تێیدا نوێنەرانی شەرعیی پەراوێز بخرێن و بڕیارەکان لە دەرەوەی ئیرادەی خەڵک بسەپێندرێن، سازش لەسەر مافە نەتەوەییەکان ناکەین، وەرگرتنی پۆستیشمان بەلاوە گرنگ نییە".

هەروەها دەڵێت، ئەوان تەنها پشتگیری لە تەباییەکی وا دەکەن کە مافی هەمووان بە دادپەروەری بپارێزێت و کەرامەتی هاوڵاتیانی کەرکووک لە سەروو هەموو شتێکەوە دابنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.