ڕاستەوخۆ

مارکۆ ڕوبیۆ: ئێران دەرفەتی ڕێککەوتنی لەدەست داوە و نێوڕاست ڕێگەی نادرێت ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرفەتە مێژووییەکانی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی لەدەست داوە و جەختیشی کردەوە کە ئەمریکا ڕێگە نادات ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، هەر ڕێککەوتنێک بۆ ئەمریکا قبوڵکراو بێت، دەبێت مسۆگەریی تەواو بدات کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی ناگات، و دووپاتی کردەوە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، تاران بێبەش دەبێت لەو ئامانجە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەش کرد که‌ وڵاتەکەی توانیویەتی توانای مووشەکی و درۆنیی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە و هێزی دەریایی و ئاسمانیی لەناو ببات، بە جۆرێک کە ئێران لە ئێستادا لە ڕووی سەربازییەوە زۆر لاوازترە لە جاران و ئابوورییەکەی لە لێواری داڕمان و دۆخێکی مەترسیداردایە.

لەبارەی دۆخی گەرووی هورمزیشەوە، مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند، گەرووی هورمز ئێستا کراوەیە و قەبارەی گواستنەوەی نەوت گەڕاوەتەوە بۆ نزیک ئاستی پێش جەنگ، چونکە بە گوتەی ناوبراو، "ئێران کۆنترۆڵی گەرووی هورمزی بە تەواوی لەدەست داوە."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.