ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لەبارەی گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی هەندێک لە کەناڵ و پەیجەکانی سۆشیال میدیا سەبارەت بە گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بۆ وەزارەتەکەیان بە توندی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، هەواڵەکە دوورە لە ڕاستییەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئۆکتۆبەری 2026 بڵاوکرایەوە، وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە کرد کە لە چەند کەناڵێکی فەرمی و نافەرمی و پەڕەی سۆشیال میدیادا هەواڵێک بەناوی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر گەیشتنی سیستەمی بەرگریی ئاسمانی بڵاوکراوەتەوە.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی پێشمەرگە لێدوانی لەم بارەیەوە نەداوە و ئەم هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتیدەکەینەوە"، هەروەها ڕایگەیاند کە هیچ جۆرە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانی نەگەیشتووەتە وەزارەتی پێشمەرگە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.