وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا حەوت هەزار حاڵەتی توندوتیژی خێزانییان تۆمار کردووە.
ئەمڕۆ 30ـى نیسانی 2026 مازن محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی خێزان و منداڵ لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاند، پارێزگای بەغداد پێشەنگە لە ڕوی حاڵەتە تۆمارکراوەکانەوە.
گوتیشى، زۆرترین حاڵەتەکان لەنێوان هاوسەرەکاندان بەتایبەتی لێدان و کوشتنى ژنان و هەروەها ئەنجامدانى توندوتیژی باوک بەرامبەر منداڵەکانیان.