بەرپرسی ڕاگەیاندنی پڕۆسەی حەج دەڵێت، پێدەچێت حاجییانی هەرێمی کوردستان بە فڕۆکە گەشتی سعودیە بکەن و ڕێگەی وشکانی هەڵبوەشێتەوە.
هاوکات کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە نوچە تیڤی ڕاگەیاند، تاوەکو ئەوکاتەی بۆ گەشتی وشکانی دیارکراوە لەهەوڵەکانیان بەردەوام دەبن، هەرکات بڕیاری کۆتایی درا بەفەرمی ڕایدەگەیەنن.
بڕیارە گەشتی حاجییانی هەرێمی کوردستان لە 12ـی نیسانی 2026 و لە ڕێگەی وشکانییەوە بە پاس بەرەو عەرعەر بەڕێبکەون و لەوێشەوە بە فڕۆکە گەشت بکەن بۆ مەککە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج.