ڕاستەوخۆ

له‌ كه‌ركوك بۆرییه‌كی گواستنه‌وه‌ی غاز ته‌قییه‌وه‌ و دواتر كۆنتڕۆڵكرا

reset font size increase font size

لە کەرکوک بەهۆی لێچوونی غازەوە بۆریەکی گواستنەوەی غاز تەقییەوە و ناردنی غاز ڕاگیرا، دوای سێ كاتژمێر توانرا ئاگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵ بكرێت.

بەره‌بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە ناوچەی باجوانی سنووری كه‌ركوك بۆریەکی گواستنەوەی غاز لە وێستگەیه‌كی گواستنه‌وه‌ی غاز تەقییەوە، کۆمپانیای نەوتی باکوریش دەڵێت، ئاگرەکە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی و لێچوونی غاز لە بژمێرەکان روویداوه‌.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی تیمەکانی چاکسازی و بەرگری شارستانی بۆ شوێنی رووداوەکە توانراوه‌ پاش سێ کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووه‌.

باس لەوەشدەکەن، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی چاکردنەوەی بۆرییەکانن تاوه‌كو دووبارە گواستنه‌وه‌ی غاز لە وێستگه‌كه‌ دەستپێبکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.