پۆلیسی پارێزگای سلیمانی رایگەیاند، بههۆی گلەیی و نیگەرانی هاووڵاتیان شەش ئافرەتیان دەستگیرکردووە كه خهڵكیان بێزاركردووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر گلەیی ونیگەرانی هاووڵاتیان هەستان بە دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبار کە لەسەر ڕێگای عەربەت سلێمانی لەنزیک عەلوەی سلێمانی کە بەشێوەیەکی نەشیاو بڵاوبووبوونەوە و خەڵکیان بێزار کردووە .
ئاماژە بەوەشدراوە ، بۆ ئەو مەبەستە پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رێکخراوە و ئێستا بەبریاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەپێی مادەی (٢٤٠/ یاسای سزادانی عێراقی) راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.