وەزارەتی خوێندن و پەروەردەی ئێران رایگه‌یاند، له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه پرۆسه‌ی خوێندن له ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ده‌سپێده‌كه‌نه‌وه.
عەلی فەرهادی وتەبێژی وه‌زاره‌ته‌كه لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوه، خوێندنی خوێندکاران بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و تاوەکو هاتنی جەژنی ڕەمەزان بەردەوام دەبێت.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی خوێندنی ئێران، لەکاتێکدایە بەهۆی هێرشەکانی ئێران ئیسرائیل ماوەی حەوت ڕۆژە خوێندنی ناوەندەکانی خوێندن و باڵای ئێران وەستاوەو هێشتا ئینتەرنێتی هاوڵاتییان لەلایەن حکومەتەوە نەکراوەتەوە.