ڕه‌زا په‌هله‌وی له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه به توندی هێرشیكرایه‌سه‌ر.
به گوێره‌ی میدیاكان، دوای كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیی له شاری به‌رلین، ڕه‌زا په‌هله‌وی كوڕی محمه‌د ڕه‌زا شای پێشووی ئێران له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به شله‌مه‌نییه‌كی ڕه‌نگ سور هاوشێوه‌ی ته‌ماته، هێرشیكرایه‌سه‌ر و ئه‌گه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان فریای نه كه‌وتنایه، ئه‌گه‌ری هه‌بوو خراپ لێی بدرێت.
له دوای هێرشه‌كه، كوڕی شا به جل و به‌رگه پیسبووه‌كه‌یه‌وه زوو له شوێنه‌كه هه‌ڵهات، هێزه ئه‌منییه‌كانیش ئه‌و گه‌نجه‌یان ده‌ستگیركرد كه هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامدابوو.
ڕه‌زا په‌هله‌وی ته‌مه‌ن 65 ساڵ كوڕه گه‌وره‌ی محه‌مه‌د ڕه‌زا شا په‌هله‌وی ده‌سه‌ڵاتداری پێشووی ئێرانە، لەگەڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێش شۆڕشی گەلانی ئیران له ساڵی 1979 و گۆڕینی ده‌سه‌ڵات، ئه‌و وڵاته‌ی جێهێشتوو و لە ئێستادا نیشتەجێی ئه‌مریكایە.
هەڵوێست و لێدوانه‌كانی پێشووی ناوبراو له سه‌ر چه‌ند پرسێك، به تایبه‌تیی له سه‌ر دۆخی ئێستای ئێران و ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی و هەروەها داهاتووی ئەو وڵاته، نیگه‌رانیی و ناڕه‌زایه‌تیی زۆرێك لە چین و توێژه جیاكانی ئێرانی به دوای خۆیدا هێنا.