قۆناغی راگوزه‌ر له كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستیپێكرد و تا هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری باڵا، سێ گه‌وره به‌رپرسی ئێران به كاتیی وڵاته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن كه یه‌كێكیان سه‌رۆككۆماره.
ته‌له‌فزیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێران له زاری محه‌مه‌د موخبر یه‌كێك له راوێژكاره‌كانی عه‌لی خامه‌نیی رێبه‌ری باڵای كۆچكردووی ئێران بڵاویكرده‌وه، له قۆناغی راگوزه‌ردا و تا كاتی هه‌ڵبژاردنی رێبه‌ری نوێی باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆككۆمار و غوڵام حسێن موحسنی و شاره‌زایه‌كی یاسایی له ئه‌نجومه‌نی هه‌مواری ده‌ستور، به كاتیی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.
پێشتریش ته‌له‌فزیۆنی ئێران له زاری عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی و بەرپرسی باڵای ئاسایشی ئێران بڵاویكرد بووه‌وه، ڕۆژی یەکشەممە 1-3 ئەنجومەنێكی سەرکردایەتی کاتیی پێکدێت.