به‌هۆی جه‌نگ و نا سه‌قامگیریی ناوچه‌كه، حكومه‌تی عێراق ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی بۆ 72 كاتژمێری دیكه درێژكرده‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ڕایگه‌یاند، به‌هۆی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌وه، بڕیاردراوه ڕاگرتنی ته‌واوی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و جوڵه‌ی فڕۆكه‌وانیی له ئاسمانی عێراق درێژ بكرێته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، بڕیاره‌كه له كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 25-3-2026 تاوه‌كو كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 28-3-2026 به‌رده‌وام ده‌بێت.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق ده‌ڵێت، به له به‌رچاوگرتنی بارودۆخه‌كه، هه‌ڵسه‌نگاندن و پێداچوونه‌وه بۆ بڕیاره‌كه ده‌كرێت.
له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق، سه‌رجه‌م گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ڕاگرتووه و به گوێره‌ی دۆخی جه‌نگه‌كه، بڕیار له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ده‌دات.