ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ئاشکرای دەکات، بەهۆی سەرپێچی و کێشە کراوەکانی تۆڕەوە، نزیکەی 55%ـی کۆی کارەبای بەرهەمهێنراو لە عێراق بەفیڕۆ دەچێت و ناگەاتە هاووڵاتییان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ڕوانگەکە، هۆکاری سەرەکیی ئەم بەهەدەردانە گەورەیە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پێوەری زیرەک و دەستکاریی نایاسایی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردن، کە ئەمەش کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر کەمبوونەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا هەبووە.
هەروەها ڕوانگەی ئیکۆ عێراق ئاماری مەترسیداری لەسەر کورتهێنانی کارەبا خستەڕوو و ڕایگەیاند کە عێراق لە وەرزی هاویندا پێویستی بە 60 هەزار مێگاوات کارەبا هەیە، لە کاتێکدا تەنیا نزیکەی 26 هەزار مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت.
بۆ چارەسەرکردن و کۆتاییهێنان بەم قەیرانە، ڕوانگەکە داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کەرتی کارەبا بخاتەسەر کەرتی تایبەت، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە کۆتایی بە قۆرخکاری و بەهەدەردانی بەردەوامی سامان و وزە بهێنرێت.