کارزان سلێمان، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ڕانیە، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە لە پێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و بە تایبەت توێژی هەستیاری منداڵان، پلانی وردیان داناوە و بە شێوەیەکی جددی کار بۆ ئەوە دەکەن کە فرۆشتنی سەرجەم خواردنەوە وزەبەخشەکان بە منداڵان لە ناو مارکێت، دوکان و سەرجەم فرۆشگەکاندا بە تەواوی قەدەغە بکرێت و رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر پێشێلکاران بگیرێتە بەر.
ناوبراو هۆشداریی توند دا و ئاماژەی بەوە کرد کە بڵاوبوونەوە و فرۆشتنی بێسنووری ئەم جۆرە خواردنەوانە بە منداڵان لە ئێستادا بووەتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگە.
دەشڵێت لە ئایندەدا دەبێتە هۆی دەرکەوتنی لێکەوتە و کاریگەرییە نەرێنییە پزیشکی و تەندروستییە مەترسیدارەکان لەسەر جەستە، دڵ، سیستەمی دەمار و گەشەی سروشتیی منداڵان، بۆیە داوای لە خاوەنکار و هاووڵاتییان کرد کە هاوکاری لیژنە هاوبەشەکان بن لەم هەنگاوەدا.