ڕاستەوخۆ

عێراق و ئەمەریکا لەسەر کۆتاییهاتنی هێزە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە1ی تشرینی یەکەم ڕێککەوتن

reset font size increase font size

ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی پێشوازی لە فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)، چارڵز براد کووپەر کرد.

 لەم دیدارەدا، هەردوولا لەسەر کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەركی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ڕێککەوتن.

زەیدی پابەندبوونی عێراقی بە خشتە کاتییە ڕێککەوتووەکان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە ٣٠ی ئەیلوولی داهاتوو وەک رۆژی کۆتایی و یەکجارەکی بۆ کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و تەواوبوونی کشانەوەی هێزەکانی دەستنیشان کراوە.

هەروەها ڕوونی کردەوە کە یەکی تشرینی یەکەم دەبێتە قۆناغێکی نوێ لە مێژووی دەوڵەتی عێراقدا و وڵات بێ بوونی هیچ هێزێکی سەربازیی بیانی دەبێت، بە شێوازێک سەروەریی نیشتمانی تەواو دەبێت و توانا ئەمنی و سەربازییەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری پەرەیان پێ دەدرێت.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، زەیدی جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و کۆنترۆڵکردنی چەک لەلایەن دەوڵەتەوە کردەوە، و ئاماژەی بەوە دا کە پەیوەندییەکانی عێراق و ئەمەریکا بەرەو هاوکاریی هاوبەش لە بوارەکانی ئابوری، گەشەپێدان و ئەمنی لەسەر بنەمای رێزگرتنی یەکتر دەگۆڕێن.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.