حکومەتی عێراق هەوڵەکانی بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی چڕتر دەکاتەوە و داوا لە بانگ و دامەزراوە داراییەکانی ئەمریکا دەکات لە کەرتی بانکیی عێراقدا وەبەرهێنان بکەن و بەشدار بن لە بوژاندنەوە و پەرەپێدانی ئابووریی وڵاتەکەدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە، عەلی زەیدی لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوە داراییەکان و بانکییەکانی ئەمریکا ئەنجام داوە و داوای لێکردوون چالاکانە بەشدار بن لە پەرەپێدانی سیستمی بانکیی عێراق و بنیادنانی داهاتووی ئابووریی وڵاتەکە.
زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە هاتنی بانکی ئەمریکی بۆ ناو بازاڕی عێراق، دەستکەوت و گۆڕانکارییەکی گەورە دەبێت لە گەشەپێدانی کەرتی بانکی و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ سیستمی دارایی جیهانیدا.
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا دڵنیاییی بە لایەنی ئەمریکی دا کە حکومەتی وڵاتەکەی ئامادەیە تەواوی زەمینەسازی و ئاسانکارییەکی پێویست دابین بکات و پشتیوانیی تەواویان بكات.