ڕاستەوخۆ

شاندێکی دەم پارتی بۆ دیدار لەگەڵ ئۆجالان بەرەو ئیمڕالی بەڕێکەوتن

reset font size increase font size

شاندێکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان بەرەو دوورگەی ئیمڕالی بەڕێکەوتن.

شاندەکەی دەم پارتی لە هەریەکە لە هاوسەرۆکانی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان،  پەروین بوڵدان و میتهات سانجار، لەگەڵ فایەق ئۆزگور ئێرۆڵ، پارێزەری ئۆجالان پێکهاتووە.

ئەم سەردانەی شاندی دەم پارتی لەکاتێکدایە، کە دواجار لە 27ی ئازاری ڕابردوودا سەردانی دوورگەی ئیمڕالییان کردبوو و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان کۆببوونەوە.

چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی سەردانەکە و گەڕانەوەیان، شاندەکە لەسەر ناوەرۆکی دیدارەکە و پەیامەکانی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕوونکردنەوە و ڕاگەیێندراوێک بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.