ڕاستەوخۆ

وەزارەتی پێشمەرگە: 11 فیرقەی پیادە بۆ سوپای نیشتمانی دادەمەزرێنرێن

reset font size increase font size

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان هەنگاوە کردەییەکانی بۆ بنیادنانی سوپایەکی نیشتمانیی یەکگرتوو چڕکردووەتەوە.

 شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە لە مەراسیمی یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەری یەک و دوو ئاشکرایکرد، کە لەم قۆناغە نوێیەی بنیادناندا، دوو دەڤەری سەرکردایەتی سەربازی و 11 فیرقەی پیادە لەژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا ڕێکدەخرێنەوە.


وەزیری پێشمەرگە ئەم هەنگاوەی بە وەرچەرخانێکی گرنگ لە مێژووی هێزی پێشمەرگە وەسفکرد بۆ گەیشتن بە سوپایەکی نیشتمانی.

بە بڕوای شۆڕش ئیسماعیل، ئەم ڕێکخستنەوەیە بنەمایەکی سەرەکییە بۆ بەهێزکردنی ئاستی سەرکردایەتیکردنی هێزەکان لە هەموو دۆخەکاندا، بەتایبەت لە کاتی بڕیاردانی یەکلاکەرەوەدا، کە ئەمەش ئاستی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بەرزتر دەکاتەوە.


جەختیشیکردەوە کە پرۆسەی یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەرەکان و پێکهێنانی ئەم فیرقانە، تەنیا ڕێکخستنێکی سەربازیی کاتی نییە، بەڵکو بەهێزکردنی ناسنامەی نیشتمانیی نەتەوەی کوردە.

بە گوتەی ناوبراو، هەر کاتێک هێزی پێشمەرگە بەهێزتر بێت، بە مانای بەهێزبوونی ئاشتی و ئارامییە لە تەواوی ناوچەکەدا.

 هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە پێشمەرگە بەردەوامە لە گەشەسەندن و بەدەستهێنانی دەستکەوتی نیشتمانی زیاتر.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.