ڕاستەوخۆ

شاندی دەم پارتی بەرەو ئیمراڵی بەڕێکەوت؛ یاسای چوارچێوە تەوەری سەرەکیی دیدارەکەی ئۆجالان دەبێت

reset font size increase font size

شاندێکی دەم پارتی کە پێکهاتووە لە پەروین بوڵدان، میدحەت سانجار و ئۆزگور فایەق ئەڕۆڵ، بەرەو دوورگەی ئیمراڵی بەڕێکەوت بۆ ئەوەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری دامەزرێنەری پەکەکە کۆببنەوە.

میدیاکانی تورکیاش بڵاویان کردەوە کە تەوەری سەرەکیی دیدارەکە تایبەت دەبێت بە "یاسای چوارچێوە"ی پڕۆسەی ئاشتی، لە کاتێکدا بڕیارە سبەی دووشەممە ئەم یاسایە لەلایەن ئاکەپەوە پێشکەش بە پەرلەمانی تورکیا بکرێت.

ئەم سەردانە لە دوای ئەوە دێت کە شاندەکە لە ٢٠ی تەممووزدا، پاش تێپەڕبوونی ٦٠ ڕۆژ، سەردانی ئیمراڵی کردبوو و لەوێشدا ئۆجالان جەختی لەسەر پێویستیی یاسایەکی گشتگیر بۆ پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کردبووەوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.