ڕاستەوخۆ

شارەوانیی گەرمیان چالاکییە ژینگەییەکان لە قوتابخانە و باخچەی ساوایان دەست پێ دەکاتەوە

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی گەرمیان هەڵمەتێکی هۆشیاریی ژینگەیی لە قوتابخانە و باخچەی ساوایان دەست پێ دەکاتەوە، و شارەزایان و مامۆستایانیش جەخت لەوە دەکەنەوە کە پێویستە پاراستنی ژینگە لە تەمەنی منداڵییەوە پەروەردە بکرێت.

بەگوێرەی پلانی درێژخایەنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، کە بە بەشداریی مامۆستایان، چالاکوانان و پیاوانی ئاینی بەڕێوە دەچێت، هۆشیارکردنەوە و ڕاهێنانی قوتابیان و منداڵان لەسەر گرنگیی زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە دەبێتە بەشێک لە کارە مەیدانییەکان، بە ئامانجی دروستکردنی نەوەیەکی بەرپرسیار بەرانبەر ژینگە.

لەو بارەیەوە، ئەرسەلان ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان، جەخت لەوە دەکاتەوە کە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان بەشێکە لە پلانی درێژخایەن بۆ پەرەپێدان و پاراستنی ژینگەی ناوچەکە. هاوکات سەریان ئیبراهیم، مامۆستا و چالاکوان، ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە چالاکییە ژینگەییەکان لە قوتابخانەکانەوە دەست پێ بکەن. لە لای خۆیەوە، مەلا تەها، مامۆستای ئاینی، تیشکی خستە سەر ئەوەی کە سوود و کاریگەریی چاندنی دار و زیادکردنی سەوزایی بە روونی لە ئایینی ئیسلامدا باس کراون، و شانیار، کە خوێندکارە، خۆشحاڵیی خۆی بەو هەنگاوە دەربڕی بۆ ئەوەی منداڵان فێری ژینگه‌پارێزی ببن.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.