فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگییەوە بەردەوامن لە جێبەجێکردنی گەمارۆی ناسراو بە "دیواری پۆڵاین" دژی ئێران، و نوێترین ئاماری چالاکییەکانیشیان بڵاو کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سێنتکۆم، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا تاوەکو ئەمڕۆ بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە گەمارۆکەوە، ئاڕاستە و رێڕەوی ٥٩ کەشتیی بازرگانییان گۆڕیوە کە ویستوویانە گەمارۆکە ببڕن.
٣ کەشتیی سەرپێچیکاریان بە تەواوی لەکار خستووە، و بۆ مەبەستی پشکنین و دڵنیابوونەوە لە بارەکانیان چوونەتە سەر ٢ کەشتیی تری بازرگانی.
هاوکات لەم چوارچێوەیەدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) جەختی لەوە کردەوەئەمریکا کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی بەسەر گەرووی هورمزدا هەیە، و ڕەخنەی توندیشی لە دۆخی سەربازی و دارایی و ڕێژەی بەرزی هەڵاوسان لە ئێران گرت.