له ئهمڕۆوه بڕیاردرا سیستەمی جی پی ئێس بۆ ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی خوێندکاران له سنووری سلێمانی جێگیربکرێت.
بڕیارهكه لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا درا كه تێیدا نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش، گواستنەوە و گەیاندن، سەندیکای شۆفێران و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا ئامادهی بوون.
بڕیارەکە، بەمەبەستی زیادکردنی ئاستی سەلامەتیی و چاودێریکردنی وردی هێڵەکانی گواستنەوەیە، سیستەمی شوێنکەوتنی جی پی ئێس لە ناو تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دابنرێت کە ئەرکی گواستنەوەی خوێندکاران لە سنووری هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا لە سلێمانی له ئەستۆ دایە.
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەم پڕۆژەیە بچێتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە و سەرجەم پاس و ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوەی خوێندکاران بگرێتەوە.